ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی نەشناڵ پاگەندەی کردووە کە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی هەسەدە بە ناوبژیوانی ئەمریکا چووەتە قۆناغێکی هەستیارەوە. سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن گەڵاڵەیەک بۆ ئاوێتەبوونی سێ یەکەی هێزەکانی هەسەدە لە ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا خەریکە لێک دەدرێتەوە، بەڵام ڕووداوی مەرگی دوو سەربازی سووریایی لە ڕۆژانی دوایی، نیشانەیەک لە لەرزۆک بوونی ئەو گفتوگۆگەلەیە.
بە وتەی سەرچاوەکانی نزیک لە دانوستانەکان لە دیمەشق، گفتوگۆکان سەبارەت بە چۆنیەتی ئاوێتەبوونی نزیک بە 40 هەزار هێزی هەسەدە بە بێ گۆڕانی جیدی لە پێلهاتەی ئێستای ئەو گرووپە گەییشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، بەڵام هێشتا ڕێککەوتنێکی فەرمی واژۆ نەکراوە. هێزەکانی دیمۆکراتیک داوای دەستەبەر کردنی نێودەوڵەتی بۆ هەر جۆرە ڕێککەوتنێک دەکەن.
وەزارەتی بەرگری سووریا، هەسەدەی تاوانبار کردووە کە بە هاویشتنی مووشەکێک دوو سەربازی ئەرتەش کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندارە. ئەو وەزارەتخانە، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکی بە پێشێل کرانی ڕێککەوتنە پێشووەکان تاوانبار کردووە، بەڵام هەسەدە ئەو پاگەندەیەی ڕەت کردووەتەوە و وتوویە کە ئەو سەربازانە لەوانەیە بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست دابێت.
یەکێک لە سەرچاوەکان دەڵێت: ئەو گەڵاڵە لە ڕوانگەی مەزڵۆم کۆبانێیوە قبووڵ کراوە. چونکوو کوردەکان هێشتا بەشێکی زۆر لە دەسەڵاتی خۆیان دەپارێزن. بەڵام ناوبراو نیگەرانی پاوەجێ بوونی ئەو ڕێککەوتنەیە و خوازایری دەستەبەر کردنی ڕوون لەلایەن ئەمریکا و ڕۆژاوایە.
سەبارەت بە سەرچاوە سروشتیەکان، لەوانە کێڵگە نەوتییەکان، کێشەی جیدی بوونی نییە و دیمەشق ئامادەیە بەشێکی دیاری کراو تەرخان بکاتە پارێزگای حەسەکە. بەم حاڵەوە، سەرچاوەیەکی دیکە هۆشداریی دەدات کە تەنانەت ئەگەر دەوڵەتی سووریا ویستی سیاسی پێویستی هەبێت، تورکیا هەر جۆرە بە فەرمی ناساندنێکی دەستکەوتەکانی هەسەدە لە دەیەی ڕابردوو بە هەنگاوێک بۆ دابەش کردنی سووریا دەزانێت. ئەنقەرە لە ئێستادا سەرەکی ترین پشتیوانی ناعەرەبی حکومەتی ئەحمەد شەرعە.
بوونی ئەمریکا لە خاکی سووریا تا ئێستا ڕێگری کردووە کە بەرەوپێش بوونی هێزەکانی سەر بە شەرع و هەروەها تورکیا لە ناوچە ژیر کۆنترۆڵەکانی هەسەدە؛ لە حاڵێکدا کە ناوچە عەلەوی و درۆزی نشینەکان چەندین جار هێرشیان کراوەتە سەر.
بەرپرسێکی ناوچەیی کە گۆڕانکاریەکان لە نزیکەوە شوێنگیری دەکات، هۆشداریی داوە: ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنێت، هەسەدە ناچار دەبێت دووبارە لەسەر حەسەکە وزە دابنێت، شوێنێک کە بنکەی سەرەکییەتی. لە ئەو ئەگەرەدا، سەقامگیری لە سووریا دوور لە چاوەڕوانی دەگاتە بەرچاو.
دانوستانەکانی نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە بە ناوبژیوانی ئەمریکا چووەتە قۆناغێکی هەستیارەوە. بە پێی ڕاپۆررتی سەرچاوەکان گەڵاڵەی ئاوێتە بوونی 40 هەزار هێزی هەسەدە لە ئەرتەشی سووریا بە بێ گۆڕان لە پێکهاتەی ئەو هێزانە خەریکە یەکلایی دەبێتەوە.
Your Comment